رێی سه‌ره‌كیی سۆران بۆ سیده‌كان هێڵكاری و تابلۆی هاتوچۆی وه‌ك پێویست لێ نییه، گرفتی زۆری بۆ شوفێران و ئه‌و كه‌سانه دروست كردووه كه هاتوچۆ به‌و رێیه ده‌كه‌ن.
به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌چین، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌كه و بارینی به‌فر و بارانێكی زۆر، نه‌بوونی هێڵكاری و تابلۆ هاتوچۆی شوفێران ئه‌سته‌م ده‌كات و له كاتی ته‌مومژدا به ئه‌سته‌م هاتوچۆ به رێیه شاخاوییه‌كان ده‌كرێت، به‌رده‌وام مه‌ترسیی ڕووداوی هاتوچۆی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، ته‌ڵعه‌ت سلێمان یه‌كێك له‌و شۆفێرانه‌ی رۆژانه كاری گواستنه‌وی هاووڵاتییان له سیده‌كان بۆ سۆران ده‌كات به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رێیهكهمان كه‌موكوڕیی زۆری هه‌یه، جیا له خراپبوون و ڕۆچوونی به‌شێكی شه‌قامه‌كه، كه‌میی هێماكانی هاتوچۆ و نه‌بوونی هێڵكاری له ڕێیهكهش كێشه‌ی زۆری بۆ ئێمه دروست كردووه.
به‌رده‌وام مه‌ترسیی ڕووداوی هاتوچۆی هه‌یه
ڕوونی كرده‌وه، به‌شی هه‌ره سه‌ره‌كی و گرنگی رێی هاتوچۆی نێوان سۆران – سیده‌كان پێویستی به هێڵكارییه، ئێمه‌ی شوفێران رۆژانه هاتوچۆ له‌و ڕێیه ده‌كه‌ین و له كاتی ناله‌باریی كه‌شوهه‌وا و دروستبوونی ته‌م، مه‌ودای بینین له دوو مه‌تر كه‌متره و به ئه‌سته‌م پێشی خۆمان ده‌بینین و هاتوچۆكردن ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئه‌و شۆفێره گوتی: له هه‌ندێك شوێن هێمای هاتوچۆ وه‌ك پیویست نین و چه‌ندان جاریش لایه‌نه پێوهندیدارهكانمان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند ساڵه چاوه‌ڕوانین و تا ئێسته چاك نه‌كراوه‌ته‌وه، پێویسته ساڵانه هێڵكاری و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ رێیه‌كه بكرێ تا ئه‌وانه‌ی له‌و رێیه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن سه‌لامه‌ت بن.
لای خۆشیه‌وه رائید دلاوه‌ر له‌تیف گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ چه‌ند گرفتێكی رێیه‌كانی سۆران و ده‌وروبه‌ریمان چاره‌سه‌ر كردووه، له دووسایدی سیده‌كانیش 70 تابلۆ و رێنوێنیی هاتوچۆمان هه‌ڵواسیوه له‌گه‌ڵ دانانی پێنج تاسه‌ی یاسایی.
گوته‌بێژی هاتوچۆی سۆران ده‌ڵێت، بۆ رێی سه‌ره‌كی سۆران_سیده‌كانیش كه‌شف و دهرخهستهمان كردووه، كه‌موكوڕی هه‌یه، هه‌ر كاتێك ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی له‌سه‌ر درا، بێگومان هێڵی سپی و هێڵه ئهرزییهكانی هاتوچۆ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و رێنوێنی و هه‌رچی پێویست بێت بۆ رێیه‌كه دایده‌نێن.
دووپاتی كرده‌وه، رێیه سه‌ره‌كییه‌كانی سۆران ته‌نیا سیده‌كان نه‌بێ، تابلۆی هاتوچۆی به زیاده‌وه بۆ دانراوه، به‌ڵام گرنگ پابه‌ندبوونی شوفێرانه نه‌ك هه‌بوونی تابلۆی زۆر.
سۆران/ موڕشید برادۆستی