ئاماره فه‌رمییه‌كانی توركیا ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی تەنگژەیەکی دارایی گه‌وره بووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌ست پێ بكات، كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
تا 810 لیره نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاستی كورتهێنانی بازرگانی وڵاته‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 192.7% كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 4.88 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌ها ئاستی هاورده‌كردنی توركیا به‌ڕێژه‌ی 23.22% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 20.89 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌نارده‌كردنی وڵاته‌كه 4.84% زیادی كردووه و به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 16.01 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، موراد سوڵتان له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره جێگیر بوو، 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 777 لیره‌ی توركی له بۆڕسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت، له بازاڕی ئازادیشدا تا 810 لیره نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، له هه‌رێمی كوردستاندا ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 770 لیره‌ی توركی ئاڵوگۆڕی پێوه ده‌كرێت.
دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر بووه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، بۆیه گومان ده‌كرێت حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته په‌نای بردبێته‌به‌ر چاپكردنی پاره له ناوخۆی وڵات.