وەزارەتی كارەبا ڕوونکردنەوەی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی دا

:: PM:01:58:04/10/2020 ‌
وەزارەتی كارەبا لەبارەی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتەكەیانن و دەخرێنە سەر كەرتی تایبەت ڕای دەگەیەنێت، مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری تشرینی یەكەم، لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت و نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.

كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت و زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لە هەردوو وەرزی هاوین و زستاندا بۆ هاووڵاتییان دەبێت 
باس لەوەش كراوە، پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستمی بەڕێوەبردنی كارەبا و رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا، كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سووتانی محاویلەكان . 

ڕوون كراوەتەوە، پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی سەرپێچییەكانی كارەبایە، بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر  دەستەبەر دەكرێت و زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لە هەردوو وەرزی هاوین و زستاندا بۆ هاووڵاتییان دەبێت.

لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە باس لەوە كراوە،  بەڕێژەی 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن، بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا.




وشە - رامیار جەواد