له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رای گه‌یاند، تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌كردووه بۆ داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی له عێراق، به‌ڵام له دڵه‌ڕاوكێدایه بۆ پاراستنی ژیانی نێرده دیپلۆماسییه‌كانی، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه. ئه‌وه‌ش عێراق تووشی كێشه‌ی ئابووری ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "عێراقیه" كه شه‌وی دوێنێ شه‌موو بڵاو كرایه‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رای گه‌یاند، داخستنی ئه‌و باڵوێزخانه‌یه كاریگه‌ریی ئابووریی زۆری بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات هه‌ڕه‌شه نییه له عێراقی بكات، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێ ژیانی نێرده دیپلۆماسییه‌كانی خۆی بپارێزێ. دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته ده‌یان كه‌سی تاوانباریان گرتووه كه پێوه‌ندییان به تاوانی رێكخراو و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌بووه. بۆ ئه‌وه‌یش به‌مزووانه لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری پێك دێنن تا هه‌موو راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن. بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان به‌تاوانه‌وه هه‌بێت، ده‌بێ سزا بدرێن.
كازمی دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رچاو بگیرێت له بواره‌كانی ئابووری و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ته‌ناهی. راسته ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی داگیركردنی عێراق هه‌ڵه‌ی زۆری كردووه. ئێسته‌یش كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا دابنێن و هه‌وڵی تێكدانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه رژدین له‌وه‌ی ئه‌ركی ئێمه‌یه نێرده دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان بپارێزین.
زیاتر گوتی، سیاسه‌تی عێراق هاوسه‌نگه له‌وه‌ی رێ ناده‌ین ده‌ست بۆ كاروباره‌كانمان ببرێت، هاوكات عێراقیش ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رنادات. پێوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هاوكات ئێرانیش هه‌یه. له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌ن ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران تێكبچێت.