پۆلیسی سلێمانی گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه ڤیدیۆی كه‌سێكی به‌خشراویان به‌ناوی "موباره‌ك" له سلێمانی بڵاو كردبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، پۆلیسی سلێمانی به دووباره دانانه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌ی "موباره‌ك" له په‌یجه‌كه‌یان، هه‌واڵی گرتنی چه‌ند كه‌سێكیان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را ئه‌و كه‌سانه‌یان گرت كه سووكایه‌تی و ئازاری كه‌سێكی ده‌روون نه‌خۆشیان دابوو به‌ناوی "موباره‌ك شه‌ریف".
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سانه گیراون كه ئه‌و كاره‌یان كردووه و ناوه‌كانیشیان ب، ا، ع له‌دایكبووی 1993، ر، ع، ت له‌دایكبووی 1996، چ، ك، م له‌دایكبووی 1983، م، م، غ له‌دایكبووی 1986 و م، ع، ح له‌دایكبووی 1976.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ئێسته تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.