ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كه‌ركووك به‌هۆی گرانیی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له لایه‌ك و به‌هۆی ڕووخانی به‌شێك له خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان دوو خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی دووه‌م، دوو خۆپێشاندان له كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو، یه‌كێكیان به‌هۆی گرانبوونی نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و ئه‌وی تریان به‌هۆی ڕووخانی خانووی هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان بوو.
پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك بڕیاری دا نرخی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ ئه‌م مانگه ببێته به 10 هه‌زار دینار
زاهیر محه‌مه‌د كه هاووڵاتیی شاری كه‌ركووكه و به‌شداریی له خۆپێشاندانی یه‌كه‌م كردووه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م مانگه نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك زیاتر له 12 هه‌زار دینار بوو، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆپێشاندانمان كرد، تا پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك بڕیاری دا نرخی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ ئه‌م مانگه ببێته به 10 هه‌زار دینار.
دوای ئه‌م بڕیاره‌ی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و دابه‌زاندنی نرخی كارپێكردنی موه‌لیده، ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌ستیان به مانگرتن و خۆپێشاندان كرد.
خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نووسراوێكیان بۆ به‌رپرسانی شاره‌كه و هاووڵاتییانیان ڕاگه‌یاندووه، تێیدا ده‌ڵێن: حكوومه‌ت گازیان بۆ دابین ناكات و به‌پێی پێویست كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین ناكات، كه‌چی فشار له ئێمه ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان به‌هۆی ڕووخانی خانووه‌كانیان به‌بیانووی زیاده‌ڕۆیی، ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و ئاسمانی شاره‌كه‌یان به سووتانی تایه ڕه‌ش كرد.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌ریدوون عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك شاره‌وانی ڕێمان به دروستكردنی خانوو به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆ نه‌داوه، به‌ڵكو به سوودوه‌رگرتن له دۆخی كه‌ركووك له ماوه‌كانی ڕابردوودا خانوویه‌كی زۆر به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆ دروست كران.
گارمیان / سابری هۆرێنی