سه‌رۆك بارزانی‌: سه‌قامگیریی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خه‌

:: PM:04:05:04/10/2020 ‌
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری‌ ئاب، باره‌گای‌ بارزانی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، له‌ سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ فاڵح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر یاروڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق كرد.

هاوئاهه‌نگی‌ ته‌ناهیی و كاری هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ‌ كرا
وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ته‌حه‌ددیاتی هه‌نووكه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌ ته‌ناهییه‌كانی‌ به‌رده‌م سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هاوئاهه‌نگی‌ ته‌ناهیی و كاری هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا.

هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دووپات له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی رژد بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140ــی ده‌ستووری عێراق كرایه‌وه‌. له‌م دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق دووپات كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یاند كه‌ سه‌قامگیریی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خه‌.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم