هۆکارەکانی بڵقی تایەی ئۆتۆمبێل

:: PM:05:12:04/10/2020 ‌

بڵقی تایەی ئۆتۆمبێل بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە و یەکێکە لە موترسیدارترین حاڵەتەکان کە تووشی ئۆتۆمبێل دەبێت، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە بۆ تووشبوون بەڕووداوی هاتوچۆ لەبەر ئەوەی ئەم بڵقە ئەگەری تەقینی تایە زیاد دەکات.

لەم بارەیەوە، هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه‌'' ئاشكرای كرد،  زۆربەی شۆفێران ئەم بڵقەی سەر تایە نابینن کە لە بەشی ناوەوەی تایە دروست دەبێت، بۆ پێویستە شۆفێران زوو زوو پشکنین بۆ تایەکانیان بکەن بۆ ئەوەی بزانن تووشی مەترسییەکی لەم شێوەیە نەبوو و هۆکارەکانی سەلامەتیی لە ئۆتۆمبێلەکانیان زۆرە، چونکە ئەم بڵقە زۆر مەترسیدارە و زۆربەی کات لەکاتی خێرایی دەتەقن و دەبنە هۆی دروستکردنی کارەسات.

ئەو شارەزایە ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە ئەمانەی خوارەوە سەرەکیترین هۆکاری دروستبوونی ئەو بڵقەن

ستۆکی تایە و ئێکسپایەربوونی ماوەی بەکارهێنانی تایەکە یان بەرکەوتن لەگەل تاسە بەخیرای و قایمی یانیش بەرکەوتن بە سووچی شۆستە و لێواری تیژ و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر لێواری شۆستە، ئەمانە سەرەکیترین هۆکارن بۆ دروستبوونی ئەو بڵقە.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان