بەرێوەبەری تیک تۆک ڕای گەیاند، یاسا و پڕەنسیبەکانی تیک تۆک برینتین لە ڤیدیۆی کورت و دوور لە سیاسەتی جیهانیی، بۆیە هەر هەژمارێک هاشتاگی ''QAnon'' بەکاربهێنێت ڤیدیۆکەی دەسڕێتەوە و هەژمارەکەیشی دەکەوێتە لیستی سوورەوە کە ئەم لیستە بەپێی کات دەسڕێنەوە.
ماڵپەڕی ''
theverge'' ئاشکرای کردووە کە تیک تۆک دژی هاشتاگی QAnon هەڵمەتێکی تەکنەلۆجی ڕاگەیاند و هەموو ئەو جۆرە هاشتاگانە دەسڕێتەوە، چونکە ئەم هاشتاگە بۆ سیاسەتی ئەمەریکا بەکاردەهێندرێت و ئەوانەی بەکاری دەهێنن پشتگیری تڕەمپ دەکەن و دەیانەوێ ترەمپ پێشڕەویان بێت.
نووسینی QAnon ساڵی 2017 دامەزراوە و خەڵکی ئەمەریکا وەک پشتگیرییەک بۆ تڕەمپ دایانمەزراندووە
ئەم نووسینە QAnon لە ساڵی 2017 دروستکراوە و خەڵکی ئەمەریکا وەک پشتگیرییەک بۆ تڕەمپ دروستیان کردووە و ئەوانەیشی بەکاری دەهێنن دەیانەوێت هەمیشە تڕەمپ سەرۆکیان بێت، بەڵام یاساکانی تیک تۆک دژی ئەوەن و ئەم هاشتاگانە دەسڕێتەوە.
"تیك تۆك"، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.