په‌رله‌مانتارانی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه له‌و په‌رله‌مانتاره به‌كرێگیراوانه ده‌گرن كه به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر كوردستان ستایشی به‌غدا ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن ئاڵی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ڕای گه‌یاند، تا ئێسته هیچی نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نازانین ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی لای خۆمان به كوێی شان و باڵی به‌غدا هه‌ڵده‌ده‌ن
بێ ئومێدی خۆیشی پێشاندا كه له عێراق چاكسازی ناكرێ و ئه‌وه‌یشی هه‌یه زیاتر خۆنمایشكردنی كازمییه.
له باره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی كه له‌به‌غداوه سه‌نگه‌ر له هه‌رێم ده‌گرن، ئاڵی گوتی" به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم به‌غدا وه‌ك شامی شه‌ریف نمایش بكرێت و هه‌رێمی كوردستانیش گه‌نده‌ڵ، ڕاسته گه‌نده‌ڵی له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت قه‌واره‌كه‌ی خۆمان بخه‌ینه به‌ر مه‌ترسییه‌وه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه كرد كه كازمی سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كانی به‌سره‌و هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، به‌ڵام هیچ كام له‌و داهاتانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
لای خۆیه‌وه ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق له دۆخێكی خراپدایه، تائێسته ته‌نیا مووچه‌ی دابه‌شكردووه، به‌ڵام ئه‌وه دوو مانگه مووچه‌شی پێ‌نادرێت.
" نازانین ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی لای خۆمان به كوێی شان و باڵی به‌غدا هه‌ڵده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان سفره و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ نه‌كراوه" هه‌ركی وای گوت.
ئه‌و به‌ركێگیراوانه‌ی كه كار له‌سه‌ر تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و له به‌غداوه دژایه‌تی خۆیان راگه‌یاندووه، پێكدێن له غالب محه‌مه‌د و هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و چه‌ند كه‌سێكی تر.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا