هێشتا دۆسییه‌ی مووشه‌ك بارانكردنه‌كه‌ی هه‌ولێر كۆتایی نه‌هاتووه و دوای توویته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه رای گه‌یاند، به‌رانبه‌ر تێكدانی سه‌قامگیری هه‌ولێر لێبوورده نابین كاردانه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی خۆی گه‌یانده هه‌ولێر.
شه‌وی 31ی ئه‌یلوول، شه‌ش مووشه‌ك له گوندی شێخ ئه‌میری سنووری شارۆكه‌ی به‌رتله ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كران، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی كه‌وتنه خواره‌وه و هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وته‌وه.
دژه تیرۆری كوردستان و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی كوردستان دوای چه‌ند سه‌عاتێك زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و كرده تیرۆریستییه بڵاو كرده‌وه، ئه‌وه‌یش حكوومه‌تی عێراقی ئیحراج كرد و مسته‌فا كازمی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی له سنووری به‌رتله ده‌ركرد.
هاتنی فه‌ییاز بۆ پاكانه و خۆدزینه‌وه له‌و رووداوانه‌ی كه ڕووی دا
هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر زوو دوای ڕووداوه‌كه ئاشكرای كرد كه به‌رپرسی یه‌كه‌می هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر، وه‌عد قه‌دۆی فه‌رمانده‌ی لیوای 30ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه كوردستان ده‌سته‌وه‌ستان نابێ به‌رانبه‌ر به كاری له‌مجۆره.
زێباری له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئاشكرای كردبوو، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، په‌یامێكی روون بوو بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كازمی دژ به میلیشیاكان، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانیان و كۆتایی به ململانێكان ناهێنن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی ویستی حكوومه‌تی عێراق بوه‌ستنه‌وه و دۆخی عێراق بخه‌نه ناو ته‌نگژه و توندوتیژییه‌كی تره‌وه.
سه‌رباری ئه‌و هه‌ڵوێستانه، ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی زیاتر گه‌وره كرد توویتێكی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بوو كه ڕای گه‌یاند، به‌رانبه‌ر ئه‌و مووشه‌كبارانه و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری كوردستان لێبوورده نابین.
چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستییه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئۆكتۆبه‌ر، فالح فه‌ییاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق خۆیان گه‌یانده هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
چاودێران پێیان وایه، ڕه‌نگه فه‌ییاز له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر نییه‌ت پاكی خۆی به‌رانبه‌ر كوردستان پێشان بدات، به‌جۆرێك بیسه‌لمێنێی كه مووشه‌كبارانكردنه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر هه‌وڵێكی تێكده‌رانه نه‌بووه.
هه‌روه‌ك چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هاتنه‌ی فه‌ییاز جۆرێكه له خۆدزینه‌وه له‌و به‌رپرسیارییه‌ته‌ی كه له‌سه‌رییه‌تی، به‌ڵام كوردستان به‌رانبه‌ر تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رگیز لێبوورده نابێت و هێڵی سووره.
رێبین سه‌لام چاودێری سیاسیی له‌وباره‌یه‌وه بۆ "وشه" قسه ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنی ئه‌و كه‌سانه نییه كه هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یانه‌وێ خۆیان بدزنه‌وه.
" هاتنی فه‌ییاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كوردستان و بینینی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ پاكانه و خۆدزینه‌وه له‌و رووداوانه‌ی كه ڕووی دا" ڕێبین سه‌لام وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات هه‌ولێر به‌غدا نییه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر تێكدانی سه‌قامگیری كوردستان كار بكات ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات كه ئه‌وه پێوه‌ندی نه‌ك ته‌نیا به هه‌ولێره‌وه به‌ڵكو به ته‌واوی وڵاتانی هاوپه‌یمانان دژی داعش هه‌یه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه پێی وایه، هاویشتنی ئه‌و چه‌ند مووشه‌كه له‌رزۆكه نابێته هۆی تێكدانی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌ركێكی قورس‌تر ده‌خاته سه‌ر به‌غدا و له‌به‌رچاوی هاوپه‌یمانان وێنایه‌كی تر دروست ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده له‌ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و ڕووداوه نه‌كراوه كه به‌رانبه‌ر هه‌ولێر كرا، به‌ڵام دووپات له‌سه‌ر سه‌قامگیری كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك روونه سه‌رۆك بارزانی به ئاشكرا گوتوویه‌تی، سه‌قامگیری عێراق بۆ كوردستان جێی بایه‌خه.
ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌و مووشه‌كانه گڕ له ناوخۆی به‌غدا به‌ربدات، به‌تایبه‌ت كاتێك وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دێنه ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر زیاتر ببێت، هه‌روه‌ك په‌یامێكیشه بۆ كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه ناتوانێ به ئاسانی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ داماڵینی چه‌ك له میلیشیاكان جێبه‌جێ بكات.