بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م پێنجی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بچێته په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه خۆی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ باسكردنی چاكسازی و چه‌ند پرسێكی تر كردبوو.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستی به ئه‌نجامدانی چاكسازی و چه‌ندان گۆڕانكاری كردووه، سبه‌ی ده‌یه‌وێ بۆ ڕای گشتیی و په‌رله‌مانتارانی ڕوون بكاته‌وه كه چاكسازی گه‌یشتووه به‌كوێ و دۆخی كوردستان چۆنه.
خه‌ڵك متمانه‌یان به حكوومه‌ت هه‌یه و لێی ڕا ده‌بینی كه هه‌موو ته‌نگژه‌كان تێپه‌ڕێنێت
چوونی مه‌سروور بارزانی بۆ په‌رله‌مان به هه‌نگاوێكی نوێ داده‌نرێ و په‌رله‌مانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی كردووه.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كه له ئاماده‌باشی ته‌واو ده‌بێت، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به گوتارێك ده‌ست پێ ده‌كات و ستافێك له كابینه‌ی نۆیه‌میش ئاماده ده‌بن.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی باسی چاكسازی ده‌كات و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی حكوومه‌ت ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سروور بارزانی دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه چاكسازی كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێ كردن، كوردستان له‌ناو ته‌نگژه‌ی دارایی و كۆرۆنایه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌یش به ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جێبه‌جێ كراون، خه‌ڵك متمانه‌يان به حكوومه‌ت هه‌یه و لێی ڕا ده‌بینی كه هه‌موو ته‌نگژه‌كان تێپه‌ڕێنێت.