بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بودجەیەكی تایبەت بۆ سۆران تەرخان دەكرێت

:: PM:09:32:04/10/2020 ‌

لە بەردەوامی پاڵپشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ شارۆكەی سۆران درا.
كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین دروست دەكرێت
وەك لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بڕی 331,200,000 دینار بۆ دروستكردن و دابینكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە شارۆكەی سۆران، وەك بەشێك لە پێداویستییە گرنگەكانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، بڕیاری لەبارەوە درا.

شایەنی باسە تا ئێستەیش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و دنیا روو لە هەڵكشانە و نەتوانراوە ڤاكسین و چارەسەری بۆ پەتاكە بدۆزرێتەوە، هاوكات لە چەند مانگی سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانی خەمخۆرانە و لە ئاستێكی بەرزی بەرپرسیارەتی بەرانبەر بە هاووڵاتییانی هەرێم رەفتار بكات و ملیۆنان دینار بێ جیاوازی بۆ ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دابین بكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە مەترسیدارە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل