كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، مسته‌فا كازمی گه‌یشته به‌سره و بڕیارە لەگەڵ به‌رپرسانی ته‌ناهی و كارگێڕیی پارێزگاكه کۆبێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته پارێزگای به‌سره بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگاكه.
ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانیش ته‌رخان كراوه بۆ بینینی خۆپێشانده‌ران
میدیا عێراقییه‌كانی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌یه‌وێ له گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و پارێزگایه بكۆڵێته‌وه.
هاوكات میدیاكان ئاماژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌کەی كازمی كردووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ته‌ناهی و شێخی عه‌شیره‌ته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانیش ته‌رخان كراوه بۆ بینینی خۆپێشانده‌ران.
ئه‌وه له كاتێكدایه بڕیار وابوو خۆپێشاندانه‌كان له عێراق به‌رده‌وامییان هه‌بێت، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی پشتی خۆپێشاندانه‌كانیان به‌ردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له خۆپێشاندانه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامییان هه‌بوو.