وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌تی له هۆڵیوود به ئاشكرا پشتگیریی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتییه‌كانیان ده‌كرد بۆ بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌وانیش كه‌م نین كه تا ئێسته پشتگیریی له دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن دووباره بیباته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆن فویت یه‌ك له‌و ئه‌ستێرانه‌یه كه زۆر به‌توندی پشتگیریی تره‌كپ ده‌كات به‌ڵكو دیسان ببێته‌وه به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، جۆن فویت ده‌كاته باوكی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی ئه‌نجێلینا جولی كه تا ئێسته له زیاتر له 100 فیلمی جیهانیدا به‌شدار بووه.
جۆن فویت له ڕێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی "وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیی ئه‌گه‌ر تره‌مپ نه‌یباته‌وه، ناكرێ رێ بده‌ین بیری لیبراڵییه‌كان سه‌ربكه‌ویت".
لێل واین و لێل بامپ كه ئه‌وانیش ئه‌ستێره‌ی ناوداری گۆرانیی "راپ"ن، هاوكات ئه‌وان ره‌شپێستن كه ئێسته زۆرینه‌ی ره‌شپێسته‌كان ده‌نگ به بایدن ده‌ده‌ن، كه‌چی وایت و بامپ زۆر به توندی پشتگیریی تره‌مپ ده‌كه‌ن.
ستیڤن بالدوین كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، وێڕای ئه‌وه‌ی برا گه‌وره‌كه‌ی به توندی پشتگیریی جۆ بایدن ده‌كات، ئه‌و به‌پێچه‌وانه خۆی به رژدتترین ئه‌و كه‌سانه ده‌زانێ كه ده‌یانه‌وێ تره‌مپ دووباره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بباته‌وه.
كید رۆك كه ئه‌ویش له بواری گۆرانیی "رۆك" ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و نه‌ك هه‌ر پشتگیریی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به‌ڵكو له زۆرینه‌ی رێپێوان و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵمه‌تی پشتگیریی تره‌مپ به‌شدار بووه.
كانی وێست كه ده‌كاته هاوسه‌ری كیم كارداشیان، پێشتر خۆی له پشتگیریی تره‌مپ كشانده‌وه و پێی وابوو به‌رانبه‌ر ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر ره‌گه‌زپه‌رست بووه، ته‌نانه‌ت ده‌یویست بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خۆی كاندید بكات، به‌ڵام له كۆتایی گه‌یشتن به هه‌ڵبژارن، خۆی له‌و بیرۆكه‌یه كشانده‌وه و به توندی پشتگیریی تره‌مپی كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سێشه‌می رابردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد، هه‌ردوو كاندیدی دیموكراتی و كۆمارییه‌كان له ململانێیه‌كی زۆر تونددان و تا ئێسته چندان ویلایه‌ت ماون كه هێشتا ده‌نگه‌كان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ردوو كاندید سه‌ركه‌وتنی خۆیان له‌و هه‌ڵبژاردنه راده‌گه‌یه‌نن. هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو دنیایش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كه‌ن.