پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكدا ژماره‌یه‌كی تری ده‌رۆزه‌كه‌ریان گرت و ڕووبه‌ڕووی یاسا کرانەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌شی پۆلیسی رێككاری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی گرتنی ده‌رۆزه‌كه‌ران، له ترافیك لایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سه‌رشه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان، ژماره‌یه‌كی تری ده‌رۆزه‌كه‌ریان گرت، كه داوای پاره و خێریان له خه‌ڵك ده‌كرد و بووبوونه مایه‌ی بێزاری بۆ هاووڵاتییان و شێواندنی سیمای هه‌ولێری پایته‌خت".
زیاتر گوتی، "سه‌رجه‌م ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده (390) له یاسای سزادان، ڕاگیران."
ڕوونی كرده‌وه، له هه‌ڵمه‌ته‌كانمان بۆ گرتنی ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بین، له شه‌ش مانگی ڕابردوویشدا 751 كه‌سمان گرتووه".
ئاشكرای كرد، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوكاریان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌و پیشه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئێمه له‌سه‌ر داوای هاووڵاتییان ده‌ستمان به‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه. ڕۆژانه نزیكه‌ی 30 بۆ 40 كه‌س ده‌گرین و ڕووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه.
پێویسته بگوترێت ماوه‌یه‌كه ده‌رۆزه‌كه‌ران له شاری هه‌ولێر بوونه‌ته مایه‌ی بێزاركردنی هاووڵاتییان و ڕێژه‌كه‌یان له زۆربووندایه، پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی گرتنیان كردووه.