له كه‌نه‌دا كه‌سێك تووشی ئه‌نفله‌وه‌زای به‌راز ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێت له‌و وڵاته كه تووش بووه و نه‌خۆشییه‌كه پێی ده‌گوترێت "ئیچ 1 ان 2". ئه‌وه‌یش به‌رپرسانی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته رایان گه‌یاند.
به‌پێی پێگه‌ی "ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له كه‌نه‌دا یه‌كه‌مین كه‌س به تووشبوون به‌ئه‌نفله‌وه‌زای به‌راز تۆمار كراوه، به‌ڵام ئێسته چاك بووه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، له كه‌رتی ئه‌لبرتا له رۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا ناوه‌ندی مانگی رابردوو بوو، له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌یه كه تووشی به‌راز ده‌بێت. به‌رپرسانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێن ئێسته ئه‌و نه‌خۆشه به‌ته‌واوی چاك بووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی كه‌نه‌دا ده‌ڵێن، ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه كه پێی ده‌گوترێ ئه‌نفله‌وه‌زای به‌راز، له‌ناو مرۆڤدا زۆر كه‌مه و ده‌گمه‌نه، واته به‌ئاسانی له به‌رازه‌وه بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه به‌رازی تووشبووی به‌و ئه‌نفله‌وه‌زایه به‌خێو كردووه و زۆر تێكه‌ڵیان بووه.
ئه‌وه‌شیان گوتووه كه ئه‌و ئه‌نفله‌وه‌زایه زۆر ده‌گمه‌نه، له ساڵی 2005وه تا ئێسته له هه‌موو دنیادا 27 كه‌س تووشی بوون.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی گشتیی له كه‌نه‌دا تیریزا تام رای گه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زۆر تێكه‌ڵاوی به‌راز بووه و خۆیشی نه‌پاراستووه، هه‌موو ئه‌و به‌رازانه‌ی ئه‌و به‌خێویان ده‌كات، تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بوون. هاوكات ئه‌و نه‌خۆشییه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له به‌رازه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.