ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه رێگره له ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار و 500 گوند له سنووری جیۆگرافی هه‌رێم.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، شوان زرار ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه رێگره له‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی ئه‌وانی لێیه ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
لایه‌نه‌كان په‌كه‌كه ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی چیتر ئارامی كوردستان تێكنه‌دات
روونی كرده‌وه، په‌كه‌كه ده‌ستی كردووه به فراوانخوازی زیاتر، هه‌روه‌ها خۆی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه بۆ راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌دژی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته كه شه‌ڕیش رووی نه‌داوه پێوه‌ندی به ددان به‌خۆداگرتنی هێزی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه.
شوان زرار ده‌ڵێ، "پێویسته فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و لایه‌نه‌كان په‌كه‌كه ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی چیتر ئارامی كوردستان تێكنه‌دات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند گوند ناتوانرێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه زراری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی له به‌رده‌سته، نزیك له هه‌زار و 500 گوند ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه ، حكوومه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی نییه و ناتوانێ ئاوه‌دانیان بكاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له كوێی كوردستان بن، یان توركیا تۆپباران ده‌كات یان ئێران.