پۆلیسی ئیتالیا له به‌نده‌ری جۆیا تاورۆ له ناوچه‌ی كالابریا له باشووری ئه‌و وڵاته، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 932 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "كۆكاین" گرتووه.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و بڕه ماده‌ی هۆشبه‌ره له ئیتالیا له كه‌ناره‌كانی چیلی، له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌وه به چالاكییه‌كی گرنگ ده‌زانرێت.
به‌پێی پێگه‌كه، پۆلیسی ئیتالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و بڕه ماده‌یه‌ی هۆشبه‌ر كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌هاكه‌ی له بازاڕی ره‌شدا ده‌گاته 186 ملیۆن یۆرۆیه و ویستراوه بگه‌یه‌نرێته ئیتالیا. ئه‌و ماده‌یه له‌ناو 37 كیسدا دانراون.
به‌نده‌ری جۆیا تاورۆ له كالابریا، سه‌رچاوه و شوێنی مافیای ندرانگیتایه، ساڵانێكی زۆر له‌لایه‌ن پۆلیسی گومرك و ئاسایشی ئیتالیاوه چاودێریی ده‌كرێت كه ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له هێنانه ژووره‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئیتالیا.
تا ئێسته چه‌ندان جار له‌و به‌نده‌ره ماده‌ی هۆشبه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه گیراوه و چه‌ندان بازرگانیی ئه‌و ماده‌یه گیراون و به‌ره‌و گرتووخانه براون.