په‌كه‌كه‌ په‌لاماری‌ پۆلیسی‌ نه‌وت و گازیان دا

:: PM:05:45:05/11/2020 ‌
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ "وشه‌" گوتی‌، ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هاوكات دوێنێ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌وت و گاز له‌ پارێزگای دهۆك رای گه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزێكی پۆلیسی نه‌وت و گاز، كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی خۆیاندابوون و له‌ ئه‌نجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.

هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه‌.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم