كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و هه‌شته‌م بوار دروستكردن و
سازاندنی دوژمن و زلكردنیه‌تی، بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به دوژمن و بێئاگابوونی له ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی و ئازادی و مافه‌كانی.
زۆرینه‌ی ئه‌و تیۆر و بیردۆزه ده‌روونیانه‌ی بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك و كۆنتڕۆڵكردنی عه‌قلی خه‌ڵكی به‌رهه‌مهێنراون، مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می نازیزم له ئه‌ڵمانیا و حوكمی هیتله‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به گوێره‌ی قسه‌ی مێژوونووسان، نازییه‌كان سوپا و هێزی ئاسمانی و چه‌كه‌كانیان چه‌نده به‌هێز و پێشكه‌وتوو بوو، ئه‌وا له بواری جه‌نگی ده‌روونی و گۆڕینی ڕای گشتی توانایان ده هێنده به‌هێزتر بوو، به بڕوای ئه‌وان، بێ چه‌ك جه‌نگكردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ زۆر گرنگتر و كاریگه‌رتر و قورستره، له شوێنی ئه‌وه‌ی به چه‌ك بۆردمانیان بكه‌ن و كۆتایی‌یان پێ بهێنن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به بێ جه‌نگ به‌سه‌ریان زاڵ بن و كۆنتڕۆڵیان بكه‌ن، ده‌توانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان بهێنن.
كوشتنی مرۆڤ به هه‌ر بیانووێك بێ، لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك تاوانه و قبووڵكراو نییه، به‌ڵام نازییه‌كان به به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و و ورده‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو دوژمنایه‌تییان له نێوان جوو و ئه‌ڵمانه‌كان به تایبه‌تی و ئه‌وروپییه‌كان و جووه‌كان به گشتی دروست كرد، تا دواجار جووه‌كان به‌لای خه‌ڵكه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن به به‌رنامه ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لا دروست كراوه، وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا سه‌یر كران، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌ند هیتله‌ر و حكوومه‌ته‌كه‌ی جوویان بكوشتایه، خه‌ڵكی له شوێنی ئه‌وه‌ی نیگه‌ران بن و ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه خۆشحاڵ ده‌بوون و هاریكارییان ده‌كردن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریان لێ كۆمه‌ڵكوژ بكه‌ن، تا ماوه‌یه‌ك دوای كۆمه‌ڵكوژی هۆلۆكۆست زۆرێك له خه‌ڵكی دنیا به كاره‌ساته‌كه‌یشیان نه‌ده‌زانی، چونكه ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هێنده یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێست كرابوو، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جووه‌كان، هیچ كه‌سێك زانیاری نه‌ده‌دركاند و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی باس لێوه نه‌ده‌كرد، كه به شاراوه‌یی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان پڕ ده‌كران له جوو و بۆ شوێنی به كۆمه‌ڵكوشتنیان ده‌بران.
هيتله‌ر به‌م سیاسه‌ته جووه‌كانی كرده دوژمنی ئه‌ڵمان و خۆی خه‌ریكی داگیركاری بوو
ئه‌مه به‌هێزترین نموونه‌ی ئه‌و ستراتیجه‌یه كه دوژمنێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌ڵمانه‌كان پێ دروستكرا و دواجاریش كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ی جووه‌كانی لێ كه‌وتووه، له نێو وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دیموكراسیخواز و له هه‌زاره‌ی سێیه‌میش ئه‌و ستراتیجه به بایه‌خه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كان، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن زۆر به چڕی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر به دوژمن له هزری خه‌ڵك وێنا بكه‌ن، تا به‌مجۆره هزر و باوه‌ڕی خه‌ڵك بگۆڕن و له خۆپێشاندانه‌كان ده‌نگیان پێ بده‌ن.
به‌ڵام له سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كان ئه‌مه دووباره سه‌رده‌نێته‌وه بۆ كوشتن و بڕین و گرتن و ڕاوه‌دوونان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار به خیانه‌تكار و ده‌ستی ده‌ره‌كی ناو ده‌بات و به چڕیش ئه‌و باوه‌ڕه له هزری خه‌ڵكی ده‌چه‌سپێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی به‌لایانه‌وه كارێكی پیرۆز ده‌بێ، كه جووداخواز و خیانه‌تكاره‌كان له‌ناوببرێن، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر نه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن و هاوخوێنی ئه‌وانن، كه‌چی به‌هۆی سیاسه‌تی دوژمن سازكردنه‌وه، هیچ سۆزێك له نێوان هه‌ردوولا نامێنێت، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رانی هه‌ردوو به‌ره بڕیاریش بده‌ن، زۆرجار ڕووی داوه كه خه‌ڵكی ئاسایی له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و له یه‌كتریان كوشتووه و خوێنیان ڕژاندووه.
نووسه‌ر ئیرێك هۆفر له كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه ده‌ڵێ، ڕقی جه‌ماوه‌ری وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی هێز له‌لایه‌ن سیاسییه ژیره‌وه‌كان سه‌یر ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی هیتله‌ر كردی له دژایه‌تیكردنی جووه‌كان، ته‌نیا بۆ یه‌كخستنی ئه‌ڵمانه‌كان نه‌بوو به به‌رانبه‌ر به دوژمنێكی دروستكراو، به‌ڵكوو له‌م ڕێیه‌وه پۆله‌ندا و رۆمانیا و هه‌نگاریایشی هێنایه ژێر باڵی خۆی، چونكه ئه‌وانیش ڕقی زۆریان به‌رانبه‌ر جووه‌كان هه‌بوو، دواجار یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیش هه‌مان سیاسه‌تی به‌كارهێنا، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و بوونیان به كۆمارێك له نێو كۆماره‌كانی سه‌ر به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت.
له وڵاتانی دیموكراسی ئه‌م بابه‌ته له ڕێی به شه‌یتان وێناكردنی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات دژ به‌یه‌كتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ
ڕیشه‌ی ئه‌م ستراتیجه له كولتوور و فه‌رهه‌نگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، فه‌رمانڕه‌واكان سه‌ره‌تا مه‌زنی و جیاوازی خۆیان له نه‌ته‌وه و پێڕه‌وی ئاینی تر زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به مه‌زنی خۆیان بكه‌ن و خۆپه‌رستی له ناخیان په‌ره پێ ده‌دات، دواجار ئه‌و كولتووره به‌ربڵاو ده‌بێ، پاشان چه‌ند كرده‌یه‌كی زۆر قێزه‌وه‌ن به‌ناوی پێكهاته‌ی ڕق له‌سه‌ر دروستكراو، یان پێڕه‌وكاری ئه‌و ئاینه‌ی ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن به دوژمن یان هه‌ر گرووپێكی تر ڕوو ده‌دات، كه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه به ناوی ئه‌و گرووپه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌یش ده‌گاته حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه و ڕقی خه‌ڵك به توندوتیژی كۆتایی دێت، ئنجا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا بره‌ودانه به‌و ڕق و توندوتیژییه و هاوكارییكردنیانه به‌مشێوه‌یه خه‌ڵك به ته‌واوی سه‌رقاڵی ئه‌و پرسه ده‌كات و خۆیشی خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له ناوخۆ له‌سه‌ر سیسته‌مه سیاسییه‌كه بوونی هه‌بێت.
حه‌وته‌م