ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندتی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشڤه‌چوونه‌كانی دۆخی عێراق دوای دیارییكردنی محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی داهاتوو بڵاو كرده‌وه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی لبنان ده‌بێ و ماوه‌یه‌كی زۆر و ئاڵۆزی و كێشه‌ی سیاسییه‌كان درێژه پێ ده‌دا و كۆتایی پێ ناهێنێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئێران دووباره ده‌ستوه‌ردانی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كردووه‌ته‌وه و ڕۆڵی له دیارییكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی هه‌بووه، بنه‌ماكانی یارییه‌كه، هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی حزبوڵای لبنانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی لبنان، جیاوازییه‌كه ته‌نیا له ناوه‌كان و شوێنه‌كانه كه بریتین له به‌غدا و به‌یرووت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی نوێی لبنان له مانگی داهاتوو پێكهێنرا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆری جه‌ماوه‌ری، دواجار بێ گوێدان به داواكانی خۆپێشانده‌ران، كه داوای سه‌ره‌كییان گۆڕینی سیسته‌می وڵات و نه‌هێشتنی به‌شبه‌شێنه‌ی مه‌زه‌وی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانێكی ته‌كنۆكرات بوو، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆپێشانده‌رانه و لایه‌نگرانی حزبوڵای لبنانی به‌ربوونه گیانی خۆپێشانده‌رانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بهێنن.
سه‌در هاوشێوه‌ی نه‌سڕولا به‌ربووه‌ته گیانی خۆپێشانده‌ران
ئاماژه دراوه، كه حه‌سان دیاب پێشتر وه‌زیری په‌روه‌رده بوو له حكوومه‌تی سه‌عد حه‌ریری و به كه‌سێكی نزیك له حزبوڵای لبنان هه‌ژمار ده‌كرێ، دواجار سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی نوێی لبنانی وه‌رگرت، به‌مه‌یش دوای ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی دروستبوو له وڵاته‌كه، جارێكی تر حزبوڵا و ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر حكوومه‌تی لبنان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی گرته‌وه.
به هه‌موو بنه‌ما و پێوه‌ره‌كان خۆپێشاندانه‌كانی
به‌یرووت و به‌غدا، بۆ ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه‌بوو كه به پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران له لبنان و عێراق له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه و ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای قوربانی خۆپێشانده‌ران و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، كه‌چی له كۆتاییدا ئه‌نجامی یارییه‌كه جارێكی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له هه‌ردوو وڵات نایه‌ته دێ، كه خۆپێشانده‌ران ئاواتی بۆ ده‌خوازن، بگره گه‌نده‌ڵی و مه‌زه‌وییه‌ت و به‌شبه‌شێنه به‌رده‌وامی ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تێكی سیكۆلار و دوور له مه‌زه‌وییه‌ت نایه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له لبنان ڕووی دا، پاش ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیارییكردنی سه‌رۆك وه‌زیران به پشتیوانی ئێران، دواجار حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆكی حزبوڵا ده‌ستی به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران كرد و لایه‌نگرانی حزبوڵا ڕژانه گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكرد، ئێسته‌یش دۆخی عێراق هه‌مانشێوه‌یه و هیچ جیاوازییه‌كی نییه، موقته‌دا سه‌در هاوشێوه‌ی نه‌سروڵا ڕۆڵ ده‌گێڕێ و هاوشێوه‌ی ئه‌ویش براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه، بۆیه داوای له خۆپێشانده‌ران كرد كه گۆڕه‌پانه‌كان چۆڵ بكه‌ن و لایه‌نگرانیشی دژی خۆپێشانده‌ران هاتنه سه‌ر شه‌قام.
ئه‌مه‌یش ناكۆكی زۆری له نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپێشانده‌ران دروست كردووه و زۆرێك له چالاك و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كان، سه‌در و لایه‌نگرانیان به به‌كرێگیراوی ئێران تۆمه‌تبار كرد، له به‌رانبه‌ردا هه‌ردوولا به كڵاوی شین و سوور خۆیان له‌یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه و له گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، به‌شێكیان داوای كۆتاییهاتنی خۆپێشاندان و ئه‌وه‌ی تریش داوای به‌رده‌وامی و مانه‌وه له خێوه‌تی سه‌رپه‌رشتی كردنی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌لاوی هاوشێوه‌ی دیابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی لبنان سه‌ر به ئێرانه
گرژی و ناكۆكییه‌كان پێی ناوه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی ڕابردوو ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان كڵاوشینه‌كانی سه‌ر به سه‌در بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كان له نه‌جه‌ف ده‌ستی پێكرد و به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی هه‌شت خۆپێشانده‌ر كوژراون و 100 كه‌سی تریش برینداربوون.
كه‌سێكی نزیك له سه‌در به ناوی ساڵح عێراقی له تۆڕی ته‌له‌گرام له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه توانیمان تێكده‌ر و گێره‌شێوێنه‌كان له گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ینه ده‌ره‌وه و به‌رپرسیاریه‌تی لایه‌نگرانی سه‌دری له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ڕاگه‌یاند، هاوكات داوایشی له سه‌رۆك هۆز و دانیشتووانی نه‌جه‌ف كرد، كه هه‌ڵوێست وه‌رگرن و نه‌جه‌ف له‌ده‌ست تێكده‌ر و گێره‌شێوێنان ڕزگار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیش له نه‌جه‌ف دووپاتی كرده‌وه، كه پشتیوان و لایه‌نگرانی سه‌در ناسراونه‌ته‌وه و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی هێرشكردنه سه‌ر گۆڕه‌پانی خۆپێشانده‌رانیان كردووه و به گولـله‌ی زیندوو هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشاندانه‌كانیان داوه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌در له كاتێكدایه كه پێشتر به پشتیوانی سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كان داده‌نرا و چه‌ندان جاریش خۆی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان كردووه، به‌ڵام دوای دیارییكردنی محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی نه‌سڕولا شه‌قامی عێراق كپ بكاته‌وه و ده‌رفه‌تێكی تر به عه‌لاوی و هێزه سیاسییه‌كان بدات، هه‌رچۆنێك بێ، سه‌در خواستی ئه‌وه‌یه عێراقییه‌كان بكات به شوێنكه‌وتووی خۆی و هه‌ركات ویستی به فره‌وانی بێنه سه‌ر شه‌قام و هه‌ركاتیش داوای كپكردنی شه‌قامی كرد، هه‌مووان بڕۆنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.