له ساڵانی ڕابردوو ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می كۆمپانیای شكۆدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له جیهان ڕێژه‌ی فرۆشیان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، به‌م دواییه‌یش شكۆدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی به‌ناوی كارۆق به‌رهه‌م هێناوه، كه پێشبینی ده‌كرێ ببێت به یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا.
كارۆق به دیزاینێكی زۆر شیك و جیاواز دروستكراوه و ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره و خێزانییه و دیزاینه‌كه‌ی له ئۆتۆمبێلی تیگوانی به‌رهه‌می فۆلكسڤاگن نزیكه و نرخه‌كه‌یشی به به‌راورد به ئۆتۆمبێله مۆدێل تازه‌كانی بازاڕ زۆر هه‌رزانه و ته‌نیا 25 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
درێژی ئۆتۆمبێله‌كه چوار مه‌تر و 38 سانتیمه‌تره و به كانزا و فایبه‌ری به‌هێز ڕووپۆش كراوه و بنمیچه‌كه‌یشی به ته‌واوی پانۆرامایه و تایه‌كانیشی قه‌باره گه‌وره‌ی كرۆمن و له جۆری 18 و 20 ئینجن.
جوانترین دیزاین و نرخێكی هه‌رزانی هه‌یه له چاو ئۆتۆمبێله‌كانی 2020
بزوێنه‌ری كارۆق له جۆری تی ئێس ئایه و 1.4 لیتر به‌نزین ده‌سووتێنێت و هێزی ڕاكێشانی 150 ئه‌سپی هه‌یه و هه‌شت گێڕه و ده‌توانرێ خێرایی له ماوه‌ی 8.8 چركه بگه‌یه‌نرێته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه سیسته‌می دژه خلیكس و وه‌رگه‌ڕانی بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی ساردی و گه‌رمی، جیا له‌وانه هه‌سته‌وه‌ر به ڕووناكی و بارانی به‌خوڕ و واده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر شوفێر و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دروست نه‌كه‌ن، كامێرای پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی هه‌یه و هه‌ر چوار ده‌وریشی هه‌ستیاره و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و به زۆر تایبه‌تمه‌ندی تر به‌رهه‌م هێنراوه.