تۆڕی ئینستاگرام نه‌ك ته‌نیا بووه‌ته سه‌كۆیه‌كی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی زه‌به‌لاح بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك، بگره ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیش ده‌گێڕێت، له سه‌پاندنی هه‌ژموونی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و پێشه‌نگی كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌وبواره‌وه، دواجاریش داهاتی ئینستاگرام پێش یوتیوب كه‌وته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای شاره‌زایان هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو.
ئاژانسی
بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌پلیكه‌یشنی ئینستاگرام له ساڵی 2019 ته‌نیا له ڕێی ریكلامه‌وه بڕی 20 ملیار دۆلاری كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له هه‌مان ساڵ تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب ته‌نیا 15.2 ملیار دۆلار داهاتی ریكلامی بووه.
شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه داهاتی دارایی ئینستاگرام ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و به جۆرێك كه ڕێژه‌ی گه‌شه و زۆری داهاتی پێش تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دنیا داگیر كردووه، هه‌ردوو تۆڕه‌كه‌یش خاوه‌نداریان بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌شه‌ی داهاتی ئینستاگرام به خێرایی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه چاره‌كێكی كۆی داهاته‌كانی كۆمپانیاكه بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ده‌گه‌ڕێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیای گووگڵی خاوه‌نی تۆڕی یوتیوب ئاشكرای كرد، كه داهاتی یوتیوب ته‌نیا 10%ی كۆی داهاتی كۆمپانیاكه پێك ده‌هێنێت.
له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕه‌تی كرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و داتایه‌ی ئاژانسی بلۆمبێرگ بدات و ئاماده‌یش نه‌بوو ڕه‌تی بكاته‌وه.