شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درمه‌كان و زۆر ڕێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ن، یه‌كێك له‌و ڕێیانه‌یش چاره‌سه‌ركردنه به دینامیكیه‌تی تیشكی ڕووناكی، كه له ڕێی تیشكی ڕووناكییه‌وه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌برێن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌مجۆره چاره‌سه‌ریان بۆ به‌كارده‌هێنرێت، دواتر توانای ئه‌وه‌یان بۆ دروست ده‌بێ، كه له تاریكیش به ئاسایی ببینن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته كراوه، تێیدا هاتووه، چاره‌سه‌ركردن به تیشكی ڕووناكی كارلێك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی رۆدۆبسین دروست ده‌كات، كه جۆره پرۆتینێكی تایبه‌ت و هه‌ستیاره له تۆڕی چاو بوونی هه‌یه و له پێكهاته‌ی هه‌ستیاری كلۆرین ئی شه‌شی چاودایه.
چاره‌سه‌ر به تیشكی ڕووناكی پرۆتینێك له چاو به‌هێز ده‌كات كه به شه‌ویش توانای بینینتان ده‌بێت
له به‌شێكی تری
توێژینه‌وه‌كه هاتووه، به‌هۆی ئه‌و كارلێكه‌ی دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له تاریكی و شه‌ودا، به ئاماژه‌ی كاره‌بایی له ڕێی چاوه‌وه كه به مێشك ده‌گات، ده‌توانن ببینن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ڕووناكییه‌ك له نێو تاریكییه‌كه بوونی نه‌بێت، به‌ڵام له ڕێی ئاماژه كاره‌باییه‌كانه‌وه كه چاو به‌هۆی كارلیكی تیشكی ڕووناكی و پرۆتینی چاو وه‌ری ده‌گرێ و له مێشك شرۆڤه ده‌بێ و ده‌توانێ بزانێ چی له‌به‌رده‌می دایه.
جیا له‌وه‌یش دوای به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چاره‌سه‌ر، وا ده‌كات كه تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌یییش هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر چاو دروست نه‌كات، زانایان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كارلێكه كیمیاییه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه دروست ده‌بێت.