دوای ڕاسپاردنی محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و داوای سه‌در بۆ كۆتایهێنان به خۆپێشاندانه‌كان، هێرشی میلیشیاكانی سه‌رایا سه‌لام و كڵاوشینه‌كانی سه‌ر به سه‌در بۆ خۆپێشاندانه‌كان پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و ئاڵۆزییانه ته‌شه‌نه بكه‌ن و عێراق تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بكه‌ن.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، سه‌رایای سه‌لام و كڵاوشینه‌كان كه چه‌كدارانی شوێنكه‌وتووی موقته‌دا سه‌درن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانی خۆپێشانده‌ران له شاره‌كانی به‌غدا و بابل و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و ناسڕییه و به‌سڕه، خۆپێشانده‌رانیش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه
میلیشیاكانی سه‌ر به
سه‌در خێوه‌تی خۆپێشانده‌رانیان سووتاندووه و به‌شێكیشیان لێ گرتوون و بێسه‌روشوێنیان كردوون، دواجاریش شه‌وی ڕابردوو به گولـله هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران له نه‌جه‌ف به‌وهۆیه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراون و 100 كه‌سی تریش برینداربوون.
مه‌ترسی هه‌یه كڵاوشین و سووره‌كان شه‌ڕی خوێناوی گه‌وره له نێوانیان دروست ببێت
به بڕوای شاره‌زایان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در مه‌ترسی هه‌یه لێكه‌وت و ده‌رهاوێشته‌ی كاره‌ساتباری لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وام بن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌در و به‌ریككه‌وتنه‌كان درێژه بكێشێ ئه‌وا به دوور نازانرێ ئه‌و ئاڵۆزییانه شه‌ڕی ناوخۆی شیعه‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه.