به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به كاتی ئه‌مه‌ریكا و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به كاتی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا دانیشتنێكی ئاسایی ساز كرد و به ته‌واوی پرۆژه بڕیارێكی كۆنگرێسی ڕه‌تكرده‌وه، له‌باره‌ی متمانه‌وه‌رگرتنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات.
پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس خۆی له دوو بڕگه ده‌بینییه‌وه و له ئه‌نجوومه‌نی پیران "سێنات"ی ئه‌مه‌ریكایش هه‌ردوو بڕگه‌كه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه.
یه‌كه‌میان بریتی بوو له بڕیاری دوورخستنه‌وه و متمانه‌وه‌رگرتنه‌وه له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، كه له‌لایه‌ن 52 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه و 48ی تریش له به‌رژه‌وه‌ندی بڕیاره‌كه ده‌نگیان دا.
دیموكراته‌كان تووشی شكستێكی گه‌وره بوون و تره‌مپ به سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازی بوو
بڕگه‌ی دووه‌می پرۆژه بڕیاره‌كه بریتی بوو له‌وه‌ی تره‌مپ كۆسپ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێس دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یش به ده‌نگی 53 ئه‌ندامی
سێنات ڕه‌تكرایه‌وه و 47 كه‌سیشیان به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ دا. به‌وهۆیه‌وه‌یش پرۆژه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌نگاوی دووه‌می ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بووه‌وه و له ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه كۆتایی پێ هێنرا.
دیموكراته‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوو به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات دوای بڵابوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی تره‌مپ و سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك بۆ متمانه‌وه‌رگرتنه‌وه له تره‌مپ كرد و هه‌رچه‌نده له كۆنگرێس توانیان به زۆرینه بڕیاره‌كه تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پیران كه زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانن و 100 ئه‌ندامی هه‌یه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پرۆژه‌كه‌ی كۆنگرێس به ته‌واوی ڕه‌تكرایه‌وه.