بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، دەگوترێت بە جەڵتە گیانی لە دەست داوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی، كۆچی دوایی كردووە
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، عەتا شێخ حەسەن گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی، كۆچی دوایی كردووە.
دەگوترێت عەتا شێخ حەسەن لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا جەڵتە لێی داوە و كۆچی دوایی كردووە. بەم هۆیەشەوە ئۆتۆمبێلەكەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.