کۆسرەت رەسووڵ ئێستە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەکێتییە.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری پێشووی سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه‌یه به‌گوێره‌ی كۆنگره‌ی چواره‌م، ترسی له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی، وای لێ كردووه داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و ره‌ها بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بكات، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاری بێت. به‌ڵام چاودێران بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانی دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌یه.
له دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، ئومێدێك هه‌بوو كێشه‌ی باڵباڵێنی حزبه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كرا، بگره زیاتریش بووه و ته‌نیا به رواڵه‌ت گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌موچاو و ناوی ئۆگانه‌كاندا هاتووه.
چه‌ند رۆژێكه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، دوای دووجار له دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه تازه‌كه‌ی، ده‌ستی به په‌سه‌ندكردنی ماده و بڕگه‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه كردووه، كه ده‌بوو له كۆنگره‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و دوایانخست بۆ كۆبوونه‌وه. به‌ڵام كاره‌كان به سستی به‌ڕێوه ده‌چن و كێشه‌ی گه‌وره له ده‌سه‌ڵات و دارایی یه‌كێتیدا هه‌یه.
له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كوتله و كوتله‌كاری و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی هه‌ن
كوێستان له‌تیف مامۆستای زانكۆی سلێمانی و چاودێری سیاسی، به"وشه"ی راگه‌یاند، له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌شێكی تر له حزبه سیاسییه‌كان، كوتله و كوتله‌كاری و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی هه‌ن، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بێت و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر بێت.
ئه‌و گوتی "به‌پێی سه‌رده‌مه‌كه یه‌كێتی هه‌ندێ پێڕه‌و و پرۆگرامی داڕشتووه، به‌ڵام كێشه له بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كاندایه كه چۆن بتوانن به گوێره‌ی سه‌رده‌م موماره‌سه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له كه‌سه دیاره‌كانی ناو یه‌كێتی كه له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات بوون، ئێسته پێیان هه‌زم نابێت ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م ببێته‌وه، یان ره‌نگه ململانێكان به ئاراسته‌یه‌كدا رۆیشتبن به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێكیان كه‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه، یان هه‌ندێك ویستی زیاتریان هه‌بێت له‌ناو ئاراسته‌كاندا به‌هۆی به‌هێزییان له كۆنگره".
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئه‌وه‌یشی گوت كه له‌و ململانێیه‌ی ئێسته له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه، ئاسۆیه‌كی روون نابینرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ی له دوای كۆنگره‌وه كاتێكی زۆر تێپه‌ڕیوه، ئه‌وان هه‌ر كێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان چۆن دابه‌ش بكه‌ن.
كوێستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی ناو كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه تا ئێسته روون نه‌بووه‌ته‌وه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی حزب، چه‌ند جێگری ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان چۆن ده‌بێت، ئه‌مه و گرفتی زیاتریش كه كێشه‌ی بۆ حزبه‌كه دروست كردووه.
وه‌ك كوێستان له‌تیف تیشكی خسته سه‌ر، "ترسی له‌ده‌ستدانی پێگه‌ی ئابووری و كه‌سی، یه‌كێكی تره له كێشه‌كانی دوای كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه، چونكه كۆسره‌ت ره‌سووڵ نایه‌وێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێشتر هه‌یبوو و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی پێ ده‌پاراست، له ده‌ستی بدات."
له به‌رانبه‌ردا مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رۆكی ته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی، به"وشه"ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی به‌رده‌وامن. ئاماژه‌ی دا "تا ئێسته 28 ماده په‌سه‌ند كراون و 50 ماده ماون، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتین".
به‌گوته‌ی چاوره‌ش، "هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته سه‌ر پرسی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، بۆیه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرین بۆ ئه‌وكاته‌ی ئه‌و براده‌رانه‌یش دێن و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."
لای خۆیه‌وه ئاسۆ حاجی نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی به زیاتر لێكترازان و توندبوونی شه‌ڕی باڵه‌كان به دیار ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌گه‌ر كۆنگره به فشارێكی توندی وڵاتێكی هه‌رێمی له به‌رژه‌وه‌ندی باڵێك ساز كرابێت، ئه‌وه ئێسته ئه‌و هێزه هه‌مان رۆڵ و كاریگه‌ری به‌ر له كۆنگره‌ی نه‌ماوه، بۆیه ده‌رئه‌نجامه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كێشرابوو، خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
ئاسۆ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، له كۆنگره‌دا هاوكێشه‌ی نوێ به‌دیار كه‌وتن كه زۆر له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌تایبه‌تی كوڕه‌كانی مام جه‌لال، كه‌وتنه به‌رده‌م راستییه‌كی تاڵ كه پێشتر نه‌یانده‌ویست باوه‌ڕی پێ بكه‌ن له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئامۆزاكانیان، به‌تایبه‌تی لاهوور جه‌نگی كه به‌هۆی ناوی باوكیان و به پاڵپشتی بافڵ تاڵه‌بانی، توانی جێپێی خۆی جێگیر بكات و ببێته ژماره‌یه‌كی حیساب بۆكراو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی.
"بۆیه ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك كۆسره‌ت ره‌سووڵ مایه‌ی پاشه‌كشێ و كورتهێنان بێت، ئه‌وه بۆ بافڵ تاڵه‌بانی مایه‌ی شۆك و تێكه‌ڵبوونی هه‌موو كارته‌كانی بوو به‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی نزیكه‌ی 200 ده‌نگ له پێشی ئه‌وه‌وه بێت، هاوكات زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌رچوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتی یه‌كێتی له باڵه‌كه‌ی لاهوور بن" ئاسۆ وا ده‌ڵێ.
روونیشی كرده‌وه كه ماڵباتی تاڵه‌بانی له دوای خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر، تاكه چانس كه مابوویان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوكیان، قوباد تاڵه‌بانی بوو، به‌ڵام هه‌رزوو بافڵ له‌ژێر كاریگه‌ری و به هاندانی لاهوور له براكه‌ی دوور كه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی دروست كرد كه له رێی ئه‌و میدیایانه‌ی لاهوور پاره‌یان پێ ده‌دا یان خاوه‌ندارێتییان ده‌كات، قوباد تاڵه‌بانی كه دوای مردنی مام جه‌لال له‌ناو یه‌كێتییه‌كان به (مامی بچووك) بانگ ده‌كرا، هێرشێكی توندی پلان بۆداڕێژراوی له دژ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌مان كاریان به‌رانبه‌ر كۆسره‌ت ره‌سووڵیش كرد و توانییان له‌ناو هه‌ولێر و كه‌ركووك و ئیداره‌ی راپه‌رین كه كۆسره‌تیی بوون، كه‌سانی سه‌ربه لاهوور به جیاوازییه‌كی زۆره‌وه بگه‌نه كۆنگره و ئه‌وه‌شیان وه‌ك سه‌ركه‌وتن به بافڵ تاڵه‌بانی ده‌فرۆشته‌وه، تا له كۆتاییه‌كه‌ی تاڵاوی ئه‌نجامی كۆنگره‌یان به بافڵ خۆیشی پێ نۆشی".
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه به درێژایی مێژووی یه‌كێتی رۆڵ و ئاماده‌یی گه‌وره‌ی هه‌بووه و هه‌یه، ئێسته‌یش ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه په‌راوێز بخرێ، به‌تایبه‌تیش له غیابی قاسم سوله‌یمانی له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا كه له دوای مردنی مام جه‌لال، بڕیارده‌ر و رێنوێنیكه‌ری بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال بوو. نه‌مانی ئه‌و، گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ و سه‌ركرده‌كانی تر خۆش كردووه یارییه‌كه ئه‌گه‌ر به خواست و ویستی ئه‌وان ده‌ستی پێ نه‌كردبێ، ئه‌وه به خواستی خۆیان كۆتایی پێ بێنن.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا