چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئاشكرای ده‌كات، ئیسرائیل بنكه‌كانی سوپای پاسداران و چه‌كدارانی ئه‌سه‌دی له دیمه‌شق كردووه‌ته ئامانج و میدیای رژێمی ئه‌سه‌دیش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه.
بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لمه‌زه و و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی دیمەشق بەتەواوەتی سووتاون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات ئاژانسی "
عه‌ره‌بیه" ئاشكرای كردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند مووشه‌كێك بنكه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و چه‌كدارانی رژێمی ئه‌سه‌دی كردووه‌ته ئامانج.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، راگه‌یاندنه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سیستمی دژه ئاسمانی له دیمه‌شق توانیویه‌تی به‌رپه‌رچی به‌شێك له مووشه‌كه‌كان بداته‌وه.
میدیای فه‌رمی ئه‌سه‌د "سانا" ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه‌ی داوه‌ته پاڵ ئیسرائیل و ده‌ڵێ، مووشه‌كه‌كان رۆژئاوای شاری دیمه‌شقیان به ئامانج گرتووه.
عه‌ره‌بییه نووسیویه‌تی، تا ئێسته دیار نییه ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه چه‌نده و سانا باسی له‌وه‌یش كردووه، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌كانی كه‌سوه و مه‌رجه‌ع سوڵتان و پردی به‌غدایان له دیمه‌شق و درعا بۆردمان كردووه.
تا ئێسته ئیسرائیل هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه نه‌بووه و رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل بنكه‌كانی ئه‌سه‌د و سوپای پاسدارانی له "یه‌كه‌ی 91"ی سه‌ر به سوپای یه‌كه‌م له نزیك شاری كه‌سوه و یه‌كه‌ی 75ی له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لمه‌زه و و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی له پایته‌ختی سووریا كردووه‌ته ئامانج.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان یه‌كجار زۆر بوون و ئه‌و بنكه و ناوه‌ندانه‌ی پێكاوه كه چه‌كدارانی ئێران و ئه‌سه‌دیان تێدا بووه.