سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی، په‌یامیك بڵاو ده‌كاته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانیم پێ گه‌یشت.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی و گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌تا شێخ حه‌سه‌نم پێ گه‌یشت.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
"له خودای میهره‌بان داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت". له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا وا نووسراوه.