به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه و تاوان له هه‌رێمی كوردستان، داوا ده‌كات دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ بكرێته‌وه، دەڵێ: چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه كه ون بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، جەبار ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه و تاوان له هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، گومان له ڕووداوی كوژرانی ئامانج بابانی هه‌یه، دەشڵێ: ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی په‌له‌یان كردووه له بڕیاره‌كه‌یان به داخستنی دۆسیه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه و تاوان گوتی، چوار قه‌وان له ڕووداوه‌كه‌دا هەن کەچی دیار نین و گومانیان له‌سه‌ر هه‌یه، بۆیه ده‌بوو داواكاری گشتی تانه له بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به كه‌یسی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بدات.
ئاشكرای كرد، گومان هه‌یه كه‌سی تریش له كه‌یسه‌كه‌دا هه‌بێت، له‌وانه‌شه كه هه‌مان ئه‌نجامی پێشوو بدات، به‌ڵام ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كان بكرێته‌وه.
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا به كوژراوی دۆزرانه‌وه. له‌وكاته‌وه گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه تا دێ زیاتر ده‌بێت به جۆرێك هه‌ندێك پێیان وایه ڕووداوه‌كه "تیرۆر"ه و هه‌ندێكی تر وای ده‌بینن كه "خۆكوژی" بووه، به‌ڵام هێشتا دادگا هیچ بڕیارێكی نه‌داوه و پۆلیس ده‌ڵێن "خۆكوژی"بووه.