نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رای ده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا ئه‌و گرێبه‌ستانه پێشێل ده‌كات كه رێگرن له به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌كانمان له سووریا.
دەبێ رووسیا ئه‌و رێككه‌وتنانه پێشێل نه‌كات كه بوونه‌ته رێگر له تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانمان
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
عه‌ره‌بیه" له‌زاری جیمز جیفری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانی رووسیا و حزبوڵا و ئێران بۆ سه‌ر ئیدلب، زۆر نیگه‌رانه.
نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له رووسیا كرد جارێكی تر پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی سووریادا بكاته‌وه و گوتی، ئه‌وه شه‌ڕێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێ كۆتایی پێ بهێنرێت، رووسیا ده‌بێ سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه نه‌ك هه‌ر رووسه‌كان، به‌ڵكو حزبوڵا و ئێرانیش ده‌بینین كه چالاكانه پشتیوانی له هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ئێمه نازانین ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر به‌شه‌كانی M4 و M5 یان نیازی له‌وه زیاتر له پشت هێرشه‌كانه‌وه هه‌یه.
نێرده‌ی واشنتن دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئێمه پێمان وایه هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر ئیدلب و حه‌له‌ب به ئامانجی خستنه ژێر پرسیاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه كۆشكی سپی سه‌رقاڵی داڕشتنی كۆمه‌ڵێك سزای نوێیه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به هیچ یه‌ك له‌و سێ لایه‌نه‌ی پشتیوانی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن نه‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له رووسیا كرد ئه‌و رێككه‌وتنانه پێشێل نه‌كات كه بوونه‌ته رێگر له تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانمان و ده‌ڵێ، ده‌بێ رووسیا بزانێ كه شه‌ڕی سووریا به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌چێت.