مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرد.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی دا، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی و گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان -سلێمانی-م بیست.
له كۆتادا سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و هیودارام خوای مه‌زن به به‌هه‌شتی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به كه‌سوكاری ببه‌خشێت.