شه‌وی ڕِابردوو له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق هێرش كراوه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران، به ده‌یان خۆپێشانده‌ر كوژراون، ئەندامێکی پەرلەمان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ و روون نییه چی روو ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، مه‌یاده نه‌جار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه" راگه‌یاند، دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ و روون نییه دوای ئه‌و گرژییانه چی روو ده‌دات.
به‌شێك له‌لایه‌نی شیعه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌ران و خێوه‌ته‌كانیان ده‌سووتێنن
نه‌جار روونی كرده‌وه، بڕیار بوو كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران گرژی و پشێوییه‌كان هێور بكاته‌وه و بتوانێ شتێك بكات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كاندیدكردنی محه‌مه‌د عه‌لاویش فریادڕه‌سی عێراق نییه.
هه‌ندێ زانیاری نافه‌رمی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌لایه‌نی شیعه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌ران و خێوه‌ته‌كانیان ده‌سووتێنن بۆ كۆتاهێنان به خۆپێشاندانه‌كان.
له به‌رانبه‌ردا نه‌جار گوتی، ناكرێ من ئه‌و زانیارییه پشتڕاست بكه‌مه‌وه، چونكه شوێنی تر هه‌یه، به‌ڵام دۆخی عێراق له خراپترین حاڵدایه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت هاتووه‌ته راسپاردن تا داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات، كه‌چی دوای كاندیدبوونی، گرژییه‌كان روویان له زیادبوون كردووه.