سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆ بووه‌وه و له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق گفتوگۆیان كرد.
پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕاسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق تاوتوێ كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، باره‌گای بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاته‌كانی عێراق و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕاسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق تاوتوێ كرا.
"هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی ڕێچاره‌كان بۆ ده‌رچوونی عێراق له ته‌نگژه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپێشانده‌ران ئاڵوگۆڕ كرا". باره‌گای بارزانی وای نووسیوه.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دانیشتنه بوو.