حكوومه‌تى چین راى گه‌یاند، به به‌هاى 75 ملیار دۆلار باجى گومركى له‌سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه مانگى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژووى كردووه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى شوبات حكوومه‌تى چین كه‌مكردنه‌وه‌ى باجى له‌سه‌ر كاڵاى ئه‌مه‌ریكى راگه‌یاندووه.
چین باج له‌سه‌ر هه‌زار و 700 كاڵاى ئه‌مه‌ریكى كه‌م ده‌كاته‌وه
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه باج له‌سه‌ر كاڵاكانى ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌ى 5 تا 10% كه‌م ده‌كرێته‌وه، كه پێشتر له مانگى ئه‌یلوول به‌سه‌ر هه‌زار و 700 كه‌لوپه‌ل سه‌پێنراون.
ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه مانگى پێشتر له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین واژوو كراوه.
حكوومه‌تى چین دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌م بڕیاره هاندانه بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و سه‌قامگیربوونى پێوه‌ندى ئابوورى وبازرگانى نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا.
له‌وه‌ته‌ى دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، جه‌نگێكى ئابوورى و بازرگانى له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا به‌رپا بووه، هه‌ردوو وڵات باجی زیاتریان به‌سه‌ر كاڵاى یه‌كتر ده‌سه‌پاند تا مانگى رابردوو رێككه‌وتنێكی نوێیان واژوو كرد.