نێچیرڤان بارزانی بەشداری كۆنفراسی ساڵانەی میونشن دەكات

:: PM:02:43:06/02/2020 ‌
ئامادەكارییەكان بۆ 56ـەمین كۆنفراسی میونشنی ساڵانە بۆ ئاسایش تەواو بووە، بەرگریكردن و سیاسەتی ئاسایش، ئاسایشی ئەلیكترۆنی و هەڕەشەكانی تەكنەلۆجیا، ئاسایشی مرۆڤایەتی، ئابووری و سەرچاوەی ئاسایش و هەروەها ئاسایشی دەرەوەی سنوورەكانی وڵاتان دیارترین تەوەرەكانی كۆنفراسەكە دەبن. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە كۆنفراسەكە دەكات.

چاوەڕوان دەكرێت كۆنفراسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن لە 14 تا 16ـی ئەم مانگە لە هەرێمی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت، تێیدا سەركردەكانی دنیا و كەسایەتییە ئەكادیمییەكان و شارەزایان تەناهی بەشداری تێدا بكەن، بەدەر لە كێشە بەردەوامەكانی ئاسایشی جیهانی، ئەوا نیگەرانییەكانی داهاتووش یەكێك دەبێت لە تەوەرەكان بەتایبەت لە پرسی تەكنەلۆجیا.

جگە لەمەش، بەرگریكردن و سیاسەتی ئاسایش، ئاسایشی ئەلیكترۆنی و هەڕەشەكانی تەكنەلۆجیا، ئاسایشی مرۆڤایەتی، ئابووری و سەرچاوەی ئاسایش و هەروەها ئاسایشی دەرەوەی سنوورەكانی وڵاتان، ئەو تەوارانە دەبن لە ماوەی سێ رۆژی كۆنفراكەس گەنگەشە دەكرێت. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوەتی كۆنفراسی میونشن كراوە.

نێچیرڤان بارزانی بەشداری 56ـەمین كۆنفراسی ئاسایشی میونشن دەكات


لە پەراوێزی كۆنفراسی ساڵانەی میونشن، سەركردەكانی وڵاتانی دنیا دیداری و گفتوگۆی تایبەتیش لەگەڵ یەكتر ئەنجام دەدەن، ئەمەش وایكردووە كۆنفراسەكە ببێتە ناوەندێكی دیپلۆماتی نێودەوڵەتی. 

ساڵانە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن راپۆرتێكی تایبەت بە پرسی ئاسایشی جیهانی ئامادە دەكات و راپۆرتەكە چەند رۆژێك بەر لە دەستپێكردنی كۆنفرانسەكە بڵاو دەكرێتەوە، بڕیارە راپۆرتەكەی ئەمساڵیش رۆژی دووشەمی داهاتوو (10/02/2020) بڵاو بكرێتەوە.
 
 پێشتر نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی كردووە و لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆ بووەتەوە.
 
لە ساڵی 2018 لە كاتێكدا هێشتا گەمارۆكانی سەر هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بەردەوامبوون، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندێك بەشداری لە كۆنفرانسی میونشن كرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئەو كاتەی عێراق كۆبووەوە و تاوتوێی چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێریان كرد.
 
لە بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا، باس لە بەرنامەی كار و دیدارەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكراوە كە دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ كێ دەبێت.

ئەمساڵ 56ـەمین كۆنفرانسە ئەنجام بدرێت، كە لە 14 بۆ 16 شوبات لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. بڕیارە بەدەر لە كێشە بەردەوامەكانی ئاسایش، هاوكات باس لە نیگەرانییەكانی داهاتووش بكرێت، بەتایبەتیش كە تەكنەلۆژیا لە گەشەكردن بەردەوامە.



وشە - فه‌رمان سادق