به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی سنوور كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له كاره‌كانیان نه‌ماون، ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌نه‌وه و دووباره له‌ناو پاسه‌وانیی سنوور به هه‌مان پۆست و پله ده‌ستبه‌كار بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، عه‌مید فه‌خره‌دین عه‌بدوڵا ئامر لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی سنوور كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به هه‌ر هۆكارێك وازیان له كاره‌كانیان هێناوه و له پاسه‌وانی نه‌ماون، ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌نه‌وه و ده‌خرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت به هه‌مان پۆست و پله.
له سبه‌ینێ هه‌ینی و ڕۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، ئه‌و پاسه‌وانانه ده‌توانن سه‌ردانی لیوا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن و له كه‌مترین ماوه‌دا كه چه‌ند رۆژێك زیاتر نییه، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌رده‌چێت و دووباره ده‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان و له مانگی ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه مووچه‌یان بۆ داده‌نرێت.
له مانگی ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه مووچه‌یان بۆ داده‌نرێت
عه‌مید فه‌خره‌دین ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه وازیان له كاره‌كه‌یان هێناوه و تازه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر هه‌مان پۆست و پله ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له كاره‌كه‌یان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به خزمه‌ت بۆیان حیساب ناكرێ. ئه‌م بڕیاره‌ش كاتییه بۆیه داوا ده‌كه‌م ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه، به زووترین كات خۆیان تۆمار بكه‌ن.
له سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر له 400 كه‌س له‌و پاسه‌وانانه‌ی پێشتر به هه‌ر هۆكارێك بێت وازیان له كاره‌كانیان هێناوه، ئێسته ناوی خۆیان بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به كار وه‌ك پاسه‌وانی سنوور تۆمار كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی