تویتێكى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌بێته مایه‌ى گاڵته‌پێكردنى خۆپێشانده‌ران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چونكه ئه‌و پێشتر له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بوو و گرووپێكى به ناوى"كڵاوشینه‌كان" بۆ پاراستنى ئه‌وان دانابوو، كه‌چى ئێسته هه‌ر به هۆى ئه‌م كڵاوشینانهوه ده‌یه‌وێ خۆپێشاندانه‌كان له ناو ببات.
سه‌در له تویته‌كه‌ى داواى له كڵاوشینه‌كان كردبوو كۆتا به خۆپێشاندانه‌كان بهێنن، چالاكانى مه‌ده‌نى له ناو خۆپێشانده‌ران ئه‌و تویته‌ى موقته‌دا سه‌در به شاردنه‌وه و په‌رده‌پۆشكردنى ئه‌و تاوانانه وه‌سف ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانییه‌وه ئه‌نجام دراوه، به تایبه‌تى له چه‌ند رۆژى دواییدا.
سه‌در به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى خۆى ناوى میلیشیاكانى ده‌گۆڕێت
ئاژانسى
BBC ى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له ناساندنى "كڵاوشینهكانى" ره‌وتى سه‌در ده‌كات و له میانه‌ى ئه‌و راپۆرتهیش باس له ناجێگیرى هه‌ڵوێستى موقته‌دا سه‌در خۆی ده‌كات له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانى عێراق. له راپۆرته‌كه هاتووه " تا كاتێكى نزیك سه‌در داواى له عێراقییه‌كان و لایه‌نگرانى ده‌كرد بچنه ده‌ره‌وه له دژى حكوومه‌ت و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه خۆپێشاندان بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن".
كه‌چى ئێسته له‌گه‌ڵ راسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ، كاتێك هه‌زار كه‌س له گۆڕه‌پانى ته‌حریر له به‌غدا له دژى ئه‌م هه‌نگاوه گرد بوونه‌ته‌وه و له دژى عه‌لاوى و سه‌در هوتاف ده‌كێشن و ده‌ڵێن، " عه‌لاوى و حزبه‌كه‌ى ره‌ت ده‌كرێنه‌وه" ئه‌وا موقته‌دا سه‌در له خۆپێشانده‌ران هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و له ته‌ك حكوومه‌ت و دژى خۆپێشانده‌ران وه‌ستایه‌وه.
سه‌در تویتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ئامۆژگارى هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كه‌م، رێگرى له هه‌ر كه‌سێك بكات كه رێیه‌كان ده‌گرێت، ده‌بێت وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا سزاى هه‌ر كه‌سێك بدات كه كۆسپ بۆ كاتى كاركردن دروست ده‌كه‌ن، جا ئه‌و كه‌سانه قوتابى یان مامۆستا یان هه‌ر كه‌سێكى تر بن.
له‌و كاته‌وه "كڵاوشینه‌كان" یاوه‌رى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن به بیانووى سه‌پاندنى ته‌ناهى و هاوكاریكردنى ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ده‌وامى قوتابخانه‌كان ئاسایى بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز، به كرده‌نى كڵاوشینه‌كان توانیویانه گردبوونه‌وه‌كان گۆڕه‌پانى ته‌حریر په‌رته‌وازه بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كڵاوشینه‌كان توندوتیژییان ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام داوه، سه‌در له تویتێكى تر گوتى "كڵاوشینه‌كان ئه‌ركیان دابینكردنى قوتابخانه‌كان و فهرمانگهكانى خزمه‌تگوزارییه به شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه، ئه‌ركى ئه‌وان نییه به‌رگرى له‌م بكه‌ن و سه‌ركوتى ئه‌و ده‌نگانه بكه‌ن كه له دژى من به‌رز ده‌بنه‌وه. سوپاستان ده‌كه‌ن. برایانى كڵاوشینم دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ركى ئێوه‌یه هاوكارى هێزه ته‌ناهییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه ئاسایى بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕشگێڕانیش بپارێزن ئه‌و كاته رۆڵى ئێوه كۆتایى دێت.
كڵاوشینه‌كان كێن؟
موقته‌دا سه‌در له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ئه‌وكاته‌ى جووڵانه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى له دژى حكوومه‌ت دروست بوو، ئه‌م گرووپه‌ى دروست كرد.
گرووپى كڵاوشینه‌كان له هه‌ناوى گرووپى میلیشیاى "سه‌ره‌یا سه‌لام" دروست بووه كه ئه‌م میلیشیایه له ساڵى 2014 له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دامه‌زرا.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرانه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه كڵاوشینه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌ران ، ئه‌مه‌یش عێراقییه‌كانى تووڕه كردووه، بۆیه له دژى ئه‌وان له پارێزگاى كووت "واست" خۆپێشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كڵاوى سووریا‌ن له‌سه‌ر نابوو، ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو له دژى كڵاوشینه‌كان و هێما بوو بۆ ئه‌و خوێنه‌ى به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌وه رژاوه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوویش له به‌غدا خۆپێشانده‌رێكى زۆر له دژى كڵاوشینه‌كان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كاتێك میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا گرت، كه پێشتر له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه به‌كار ده‌هێنرا و به "چێشتخانه‌ى توركى" ناسرابوو.
چه‌ندان ڤیدیۆى تر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌رى ده‌خه‌ن گرووپى كڵاوشینه‌كان توندوتیژى ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران به‌كار ده‌هێنن و هه‌ندێك جاریش ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
سه‌رایا سه‌لام پێشتر به‌شێك بوو له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، دواتر له ته‌مووزى رابردوو كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكات بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى دا، سه‌رایا سه‌لام ناوى خۆى گۆڕى.
كڵاوشینه‌كان توندوتیژى دژ بهخۆپێشاندهران به‌كارده‌هێنن
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز پێشتر لێدوانێكى سه‌فا ته‌میمى گوته‌بێژى سه‌رایا سه‌لامى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، سه‌رایا سه‌لام ئێسته بووه‌ته هێزی 313 و 314 و 314، ئه‌وان هه‌موویان له ژێر فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ى 17 ساڵى رابردوو له دواى رووخانى رژێمى به‌عس، به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان موقته‌دا سه‌در هێزى میلیشیایى پێكهێناوه و هێزى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، دواجاریش كڵاوشینه‌كان دوایین مۆدێلى میلیشیاكانى سه‌درن له به‌رگێكى مه‌ده‌نیدا.