نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی خێزانی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌كات كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوای كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، "به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تیی دیاری سلێمانیمان پێ گه‌یشت".
" پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و كه‌سوكار و دۆستانی ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین. له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت". له‌ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وانووسراوه.
ئه‌مڕۆ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوته‌بێژ و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی –هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.