باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له برۆنۆ ئۆبێرت باڵوێزی فڕه‌نسا له عێراق كردووه.
سه‌رۆك بارزانی ستایشی هه‌ڵوێستی دۆستانه و مرۆڤسالارانه‌ی فڕه‌نسای كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی باره‌گای بارزانی له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رۆك و حكوومه‌تی فڕه‌نسای كرد بۆ پێدانی چاره‌سه‌ر و ده‌رمانكردنی محه‌مه‌د حه‌مید كوڕه گه‌نجه كورده‌كه‌ی سووریا كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌رگ ڕزگار بكرێت.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك بارزانی ستایشی هه‌ڵوێستی دۆستانه و مرۆڤسالارانه‌ی فڕه‌نسای كرد له به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان له قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا و ڕای گه‌یاند كه فڕه‌نسا ده‌وڵه‌تی پڕه‌نسیپ و به‌هاكانه.
"باڵوێزی فڕِه‌نسا له به‌غدا پێزانینی بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه خوازیاری په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی و دۆستایه‌تییه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا". له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
له كۆتاشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه بارودۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و ئاڵۆزی و ته‌نگژه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا دووپاتیان له پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ڕۆڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه بۆ دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتگیر.