سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی توندوتیژی و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی عێراقی و داوده‌زگای ڕه‌سمی و پێوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركی خۆیان له ڕێگه‌گرتن له خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، "زۆر نیگه‌رانین له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی و ڕووداوه خوێناوییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی به‌غدا و نه‌جه‌ف و زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی خوێنڕێشتن و كوشتن و به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌دژی خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین".
پشتیوانی بۆ داوا ڕه‌واكانی خۆپێشانده‌ران و هاووڵاتییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
" داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی عێراقی و داوده‌زگای ڕه‌سمی و پێوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركی خۆیان له ڕێگه‌گرتن له خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن. پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بۆ گه‌ییشتن به چاره‌سه‌ر، به زمانی عه‌قل و مه‌نتیق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه قووڵه بكه‌ن كه به‌رۆكی عێراقی گرتووه" سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا وا ده‌ڵێت.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت، پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕه‌واكانی خۆپێشانده‌ران و هاووڵاتییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیدانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایش بۆ برینداران ده‌خوازین.