به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئینگلیزى رۆبێرت پاتیسۆنا به قۆزترین و جوانترین پیاوى دنیا دانراوه.
ماڵپه‌ڕى
سپۆتنیكى رووسى له هه‌واڵێك ئاماژه‌ى بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه، كه له جولیان دى سیلڤا نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى كراوه، بۆ ده‌ستنیشانكردنى جوانترین و رێكوپێكترین پیاو له دنیادا.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه به‌گوێره‌ى پێوه‌رێكى كۆن بووه
به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى توێژینه‌وه‌كه كردوویه‌تى پاتیسۆنا كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه 92% نمره‌كانى به‌ده‌ست هێناوه.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه توێژینه‌وه‌كه به‌گوێره‌ى رێسایهكى كۆنى یوۆنانى كراوه كه به رێساى زێڕین ده‌ناسرێت و زیاتر ئه‌و رێسایه بۆ جوانى پیاوان دووپات له‌سه‌ر جوانى جه‌سته و لێوه‌شاوه‌یى سیما ده‌كاته‌وه. هنرى كاڤیلى هونه‌رمه‌ندیش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێناوه و برادلى كۆپه‌ر پله‌ى سێیه‌م و برادپیت پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌رچه‌نده پێشتر جۆرج كلۆنى هونه‌رمه‌ند پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته له‌م ریزبه‌ندییه نوێیه پله‌ى پێنجه‌مى به‌ده‌ست هێناوه.