ده‌سه‌ڵاتدارانى توركمانستان داوایان له فه‌رمانبه‌ران كردووه بۆیه‌ى خۆڵه‌مێشى له قژى خۆیان بده‌ن تا هاوشێوه‌ى سه‌رۆكى وڵات بێت و به ته‌نیا هه‌ست به پیرى نه‌كات.
رۆژنامه‌ى "قودس عه‌ره‌بى" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركمانستان چه‌ند رۆژێكه داوایان له فه‌رمانبه‌ران كردووه بۆیه‌ى ره‌نگ خۆڵه‌میش له قژى خۆیان بده‌ن.
داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت وه‌ك سه‌رۆك ره‌نگى قژیان بۆیه بكه‌ن
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت بڕیاره‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه هاتووه كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 40 ساَڵییه. له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه له قوتابخانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، له‌م وڵاته بۆیه‌كردنى قژیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه بڕیاره‌كه ئه‌وان ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه ده‌بێت ره‌نگى بۆیه‌كه هاوشێوه‌ى سه‌رۆك گۆربانگۆڵى بیرد مه‌حمه‌دۆڤ بێت.
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئامانجى ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه تا سه‌رۆك له ره‌نگى قژى هه‌ست به ته‌نیاى نه‌كات و كاتێكیش سه‌ردانى ناوچه‌یه‌كى وڵاتى كرد ته‌نیا فه‌رمانبه‌ره به ته‌مه‌نه‌كان ببینى.
پێشتر قوتابخانه‌كان و شوێنه فه‌رمییه‌كان وێنه كۆنه‌كانى سه‌رۆكیان هه‌ڵده‌واسى به‌ڵام له ساڵى رابردوو ناچار بوون وێنه‌یه‌كى نوێ بكڕن و هه‌ڵى بواسن كه سه‌رۆك تێیدا سه‌رى خۆڵه‌مێشى ده‌رده‌كه‌وێت.
توركمانستان یه‌كێكه له وڵاتانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست له كۆتایى 1991 له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت سه‌ربه‌خۆى خۆى به‌ده‌ست هێناوه.