هه‌رچه‌نده ئێسته ئه‌ستێره‌كانى هۆلیود له سه‌ر ئاستى دنیا ناوبانگى گه‌وره‌یان هه‌یه و سامانێكى زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه، كه‌چى پێشتر زۆربه‌یان هه‌ژار بوون و كارى ئاساییان كردووه
له راپۆرتێكى
دوچه‌ڤیڵه‌ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى كورت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى هۆلیود كراوه كه ئێسته ناوبانگیان هه‌یه و ناویان چووه‌ته مێژوو، وه‌ك به‌هره‌مه‌ند ده‌ناسرێن، سامانێكى زۆریان هه‌یه.
به‌ڵام رۆژگارێك هه‌بووه ئه‌وان كارى زۆر ئاساییان كردووه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان هه‌ژار بوون و بژێوى خۆیان به كارى ساده په‌یدا كردووه.
میگان فۆكس له سارده‌مه‌نى كارى كردووه و ئیڤا له‌فه‌فرۆش بووه
مادۆنا: به‌ر له ناوبانگ چه‌ندان كارى كردووه، یه‌كێك له‌وان مه‌یگێڕی بووه له مه‌یخانه‌یه‌ك، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژێك خواردنه‌وه‌ى به‌سه‌ر میوانه‌كانى رژاندووه له كاره‌كه‌ى ده‌ركراوه.
رۆبین و‌لیامز: له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لاسایى كه‌سانى به‌ناوبانگى كردووه‌ته‌وه، تا رێبواران دڵخۆش بكات و پاره‌ى پێ بده‌ن، دواتر له یانه‌كانى شه‌وانه هه‌مان كارى كردووه.
ئیڤا ماندێز: خاتوونى به‌ناوبانگى هۆلیود له شه‌قامه‌كان له‌فه‌ى فرۆشتووه.
سیلڤسته‌ر ستالۆن"رامبۆ" : سه‌ره‌تا له باخچه‌ى ئاژه‌ڵان كارى كردووه و ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆى ئاژه‌ڵان بووه.
بیونسیه: ئه‌ستێره‌ى به ناوبانگى میوزیك. له‌سه‌ره‌تاى كاركردنى له سالۆنى دایكى كه تایبه‌ت بووه به رازاندنه‌وه‌ى خانمان كارى كردووه و كاره‌كه‌یشى پاككردنه‌وه‌ى زه‌وى بووه.
دانی دیڤیتو: له ولایه‌تى نیوجیرسى ئه‌مه‌ریكا سه‌رتاشى تایبه‌ت به پیاوان بووه.
وپى گۆلدنبێرگ: چالاكى بوارى سیاسى بووه، به‌ڵام پێشتر دوكاندار بووه.
براد پیت: ته‌واوى رۆژ جلێكى مریشكى ده‌پۆشى له به‌رده‌م رێستۆرانتێك كارى ده‌كرد و رێكلامى بۆ خواردن ده‌كرد.
تۆم هانكس: چه‌ندان كارى كردووه له هۆتیل كارى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى میوانه‌كان بووه، هه‌ندێك كاتیش چپسى و شانده‌رى فرۆیشتووه.
میگان فۆكس: له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تى كارى ئه‌و "مۆز" بووه. ئه‌و جلى مۆزى پۆشیوه و له سارده‌مه‌نییه‌ك كارى كردووه كه تایببه‌ت بووه به فرۆشتنى شه‌ربه‌تى فرێش.