رێككەوتنی عێراق و چین كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق ساڵی رابردوو لە پەكین هاتە واژووكردن، لەگەڵ دست پێكردنی خۆپێشاندانەكان وەك كارتێكی سیاسی هاتە بەكارهێنان و داوای جێبەێكردنی كرا، ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئابووری چینی سست كردووە و كێشەی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی عێراق و چینیش دروست كردووە.
بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسەكە ئابووری چین گرژی و دابڕانی تێكەوتووە
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی عادل عەبدولمەهدی رای گەیاند كە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بەدوو شتەوە وابەستەیە، یەكەمیان پەسندكردنی یاسای بودجەی 2020ی عێراق كە ئێستە بەهۆی نەبوونی حكوومەت و رەوانەن نەكردنی بۆ پەرلەمان پەكی كەوتووە، چونكە پڕۆژەكانی ناو رێككەوتنەكە بەشێكی دانەبڕاون لەو پڕۆژانەی لەناو بودجەكەدا هەن بۆ جێبەجێكردن.
زیاتر گوتی، دووەم كۆتاهاتنی دابڕانی ئابووری چینە لە دنیای كە دیار نییە كەی كۆتای دێت و دەرەوە كار دەكاتە سەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لەلایەن كۆمپانیا چینییەكان لە عێراق، كاتێك چین بەهۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی گرژیی ئابووری هاتەوە كە سێیەكی كەرتەكانی پیشەسازی و گەیاندن و دەستی كاری چینی وەستاوە و كاریشی كردووەتە سەر كەرتی وزە، بەو پێیەی چین رۆژانە 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێویستە و ئێستە ئەو ژمارەیە بەرێژەی 22% كەمی كردووە.