هێشته كاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی شەوی ڕابردووی كڵاوشینەكانی سەر بە سەرایای سەلامی موقتەدا سەدر، كه هەڵیان كوتایە سەر گۆڕەپانی سەرەكیی مانگرتنی خۆپێشاندەرانی نەجەف و خێوەتی ئەوانیان سووتاند و 11 خۆپێشاندەریان كوشت و 30 تریشیان بریندار كرد، ته‌واو نه‌بووه، جارێكی تر میلشیكان به نیازن گۆڕەپانەكانی كەربەلا و نه‌جه‌ف له خۆپێشانده‌ران پاك بكه‌نه‌وه.
جارێكی تر میلشیكان به نیازن گۆڕەپانەكانی كەربەلا و نه‌جه‌ف له خۆپێشانده‌ران پاك بكه‌نه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، عه‌لی نه‌عمان ته‌میمی نوێنه‌ری خۆپێشانده‌رانی نه‌جه‌ف به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه گرووپێكی گه‌وره سه‌ربه موقتەدا سەدر ده‌یانه‌وێت ئه‌مشه‌و گۆڕەپانەكانی كەربەلا و نه‌جه‌ف له خۆپێشانده‌ران پاك بكه‌نه‌وه، هێزێكی زۆریان به‌چه‌كه‌وه ئاماده كردووه و ده‌یانه‌وێت ڕووداهكانی دره‌نگانی دوێنێ شه‌و دووباره بكه‌نه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، گرووپه‌كانی سه‌در ده‌یانه‌وێت ویستی خۆیان بەسەر خۆپێشاندەران بسەپێنن و كۆتایی بە ناڕەزایەتییەكان بهێنن، چونكە پێمان وایه كه محەمەد تۆفیق عەلاوی كاندیدی تارانە و ئەو كوشتن و سەركوتكاریەیشی دەیكات بەفەرمانی ئێرانە، موقته‌داش له‌لای ئێمه بووه به كارتێكی سووتاوه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی جێی داخه تا ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ته‌واو هێرش و كوشتن و كاره نامرۆڤانه‌كانی گرووپه‌كانی سه‌ر به سه‌در بێده‌نگن و تاكو ئێسته هه‌ڵوێستی ڕوونیان نه‌بووه.
ئاشكرای كرد، كه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و لەپارێزگای نەجەف كه لەلایەن میلیشیاکانی سەربە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئه‌نجامدرا، لەئەنجامدا شه‌ش خۆپێشاندەر کوژران و زیاتر لە 70 خۆپێشاندەری تریش به سه‌ختی برینداربوون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت هاتووه‌ته ڕاسپاردن تا داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات كه‌چی دوای كاندیدبوونی، گرژییه‌كان ڕوویان له زیادبوون كردووه.