دوا ئاماری كۆرۆنا.. چین و تایلاند دۆزینەوەی چارەسەریان راگەیاند

:: PM:08:06:06/02/2020 ‌
دوای زیاتر لە دوو مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پاش بەریتانیا، تایلاند و چین دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگەیاند. تا ئێستە زیاتر لە 500 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و نزیكەی 30 هەزار كەسی تریش تووش بوونە.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، بەپێی ئامارە فەرمییەكان ژمارەی ئەو كەسانەی تەنیا لە چین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 563 كەس، هاوكات 28 هەزار و 18 كەسی تریش ڤایرۆسەكەیان گرتووە. 

لە دەرەوەی چین، 22 حالەت لە هۆنگ تۆمار كراوە كە یەكێكیان گیانی لە دەستداوە، هاوكات لە ماكاو ژمارەی تووشبووان گەیشتە 10 كەس.

بەریتانیا و چین و تایلاند چارەسەری كۆرۆنایان راگەیاند


لە ژاپۆن ژمارەی تووشبووان گەیشتە 45 كەس، لە سەنگاپوورە گەیشتە 28 كەس، لە تایلاند گەیشتە 25 كەس، لە كۆریای باشوور گەیشتە 23 كەس، لە ئوسترالیا گەیشتە 14 كەس، لە ئەڵمانیا گەیشتە 12 كەس، لە ئەمەریكا گەیشتە 12 كەس، لە تایوان گەیشتە 13 كەس،  لە مالیزیا گەیشتە 14 كەس، لە ڤێتنام گەیشتە 10 كەس، لە فڕەنسا گەیشتە شەش كەس، لە ئیمارات گەیشتە پێنج كەس، لە كەنەدا گەیشتە چوار كەس، هیندستان سێ كەس، رووسیا دوو كەس، ئیتاڵیا دوو كەس، بەریتانیا دوو كەس، بەلجیكا یەك تووشبوو، نیپال یەك تووشبوو، سریلانكا یەك تووشبوو، سووید یەك تووشبوو، ئیسپانیا یەك تووشبوو، كەمبۆدیا یەك تووشبوو، فنلەندا یەك تووشبوو، بەڵام لە فلیپین سێ كەس تووشبوونە و تا ئێستەش كەسێك گیانی لە دەستداوە.

هەرچی پێوەند بە دۆزینەوەی چارەسەر هەیە، ئەمڕۆ لە بەریتانیا دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنرا، لە چین چارەسەری بە 750 نەخۆش دراوە و لە ژێر تاقیكردنەوە دایە كە چارەسەرییە دۆزراوەكە كاریگەری هەیە یان نا، هاوكات لە تایلاند ، پزیشكان سەركەوتوو بوون لە چارەسەری ژمارەیەك لە تووشبووان لە رێگەی ژمارەیەك جۆری دەرمانی دژە ڤایرۆسی بەكارهاتوو لە پێشتردا بۆ چارەسەری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی كەمی بەرگری جەستەی لەش.



وشە - فه‌رمان سادق