له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی 53 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیايی هه‌ڵه‌بجه درا بۆ چاره‌سه‌ر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوان دوا خرا.
به‌هۆی مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریداوه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوان بۆ ماوه‌ییه‌ك دوا بخات
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌م شه‌شی شوبات، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه" ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 53 به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیايی بۆ چاره‌سه‌ر بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداركراینه‌وه، به‌هۆی مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریداوه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوان بۆ ماوه‌ییه‌ك دوا بخات.
زیاتر گوتی، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ناردنی به‌ركه‌وتوان بۆ چاره‌سه‌ر له وڵاتی ئێران به‌كۆتا گه‌یشتووه هه‌ركات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌باشی زانی و مه‌ترسی ڕژدی ڤایرۆزی كۆرۆنا نه‌ما ئه‌وه به‌ركه‌وتوان بۆ چاره‌سه‌ر به‌ڕێ ده‌كرێن، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی دارایی یاوه‌ری به‌ركه‌واوان ده‌كه‌ن.
ڕوونی كرده‌وه، به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی بەرگريان دابه‌زیووه نابێت تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی تری ته‌ندروستی ببن بۆیه حكوومه‌ت وای به‌باش زانی ناردنه ده‌ره‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك دوابخات تا ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشی كۆرۆنا كه مه‌ترسییه‌كی جیهانی دروست كردووه، به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێت و دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیايی تووشی هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ